له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا سێ ملیۆن و 280 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا سێ ملیۆن و 280 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 59 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 5/1/2021، لە ڕووسیا 24 ھەزار و 246 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە سێ ملیۆن و 284 ھەزار و 384 کەس.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە ڕووسیا، 23 ھەزار و 351 كەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 518 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 59 ھەزار و 506 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا دوو ملیۆن و 662 هه‌زار و 668 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.












باسنيوز




Top