بەهۆی کۆرۆناوە لوبنان بە تەواوی دادەخرێت

بەهۆی کۆرۆناوە لوبنان بە تەواوی دادەخرێت


بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە لوبنان، وڵاتەکەی بە تەواوی دادەخات و هەموو جووڵەیەک دەوەستێنێت.

حەمەد حەسەن، وەزیری کاربەڕێکەری تەندروستیی لوبنان رایگەیاندووە، لێژنەی باڵا بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە لوبنان لە رۆژی پێنجشەممە 7-1-2021ـەوە تا کۆتایی ئەم مانگە، داوە.

لەو ماوەیەدا، فەرمانگەکانی حکوومەت و بازاڕەکان بە تەواوی دادەخرێن و هیچ جووڵەیەک لەو وڵاتە نامێنێت.

حەمەد حەسەن هەروەها رایگەیاندووە، لە ماوەی داخستنەکەدا، هەوڵ دەدەن نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا فراوان بکەن، بۆ ئەوەی بتوانرێ زۆرترین تووشبوو لەخۆ بگرن.

تا ئێستا 192 هەزار و 139 کەس لە لوبنان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەزار و 512 کەس گیانیان لەدەست داوە.






باسنيوز
Top