ئه‌مریكا سێ مانگی دیكه لێخۆشبونی بۆ عێراق درێژكرده‌وه
به‌رپرسێكی عێراقی به فرانس پرێس-ی راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده عێراق وڵاتێكی نه‌وتییه، به‌ڵام بۆ وزه پشت به ئێران ده‌به‌ستێت، چونكه توانای به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی خۆبژێوی نیه.
عێراق ده‌توانێت تا سه‌ره‌تای مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بێت له هاورده‌كردنی كاره‌با و غاز له ئێرانه‌وه
ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراق كه ناوی نه‌هێندراوه ئاماژه به‌وه‌كراوه، عێراق ده‌توانێت تا سه‌ره‌تای مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بێت له هاورده‌كردنی كاره‌با و غاز له ئێرانه‌وه، ئه‌و لێخۆشبونه‌ش ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆی پێشوی نێوان هه‌ردو وڵاته.
له كۆتایی ساڵی 2018ه‌وه كاتێك ئه‌مریكا سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه، مۆڵه‌ت به عێراق ده‌دات، تا ئه‌وكاته‌ی ده‌توانێت پشت به خۆی ببه‌ستێت، غاز و وزه‌ی كاره‌با له ئێرانه‌وه هاورده بكات.
خه‌ندان-
