مێژووی مرۆڤ لە ھەوڵەكانیدا بۆ چوونە بۆشایی ئاسمان
60 ساڵ لەمەوبەر و لە 12ی نیسانی 1961 بۆشایگەر، "یووری گاگارین"ی رووسی وەک یەکەم کەس لە مێژووی مرۆڤایەتیدا چووە بۆشایی ئاسمان.
گاگارین بووە دیارترین کەس و سیمبوڵی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت. گەشتەکەی گاگارین تەنیا 108 خولهكی خایاند و باسی چەند دیمەنێکی دەکرد کە مرۆڤایەتی بەخۆیەوە نەیبینیبوون.
55 ساڵ لەمەوبەر لە 3ی شوباتی 1966 کەشتی ئاسمانی لونا 9 لە یەکێتی سۆڤیەت یەکەم وێنە و زانیاری لە سەر مانگەوە ناردەوە سەر زەوی.
لە 10ی ئابی 1966 کەشتی ئاسمانی ناسا وەک یەکەم کەشتی ئاسمانی ئەمەریکی بەدەوری مانگدا سوڕایەوە.
لە 11ی تشرینی دووەمی 1966 جارێکی دیکە ناسا کەشتی ئاسمانی گیمینی 12ی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد و بۆشایگەری ئەمریکی بەز ئەدریان دوای 4 رۆژ مانەوەی گەڕایەوە سەر زەوی.
50 ساڵ لەمەوبەر و لە 31ی کانوونی دووەمی 1971 ناسا ئەپۆلۆ 14ی رەوانەی سەر مانگ کرد.
45 ساڵ لەمەوبەر لە 20ی تەمموزی 1976 ناسا کەشتی ئاسمانی ڤایکینگ 1ی ئەمجارەیان رەوانەی مارس کرد.
لە 17ی ئەیلوولی 1976 ناسا یەکەم کەشتی خۆی لەشێوەی فڕۆکە لە کالیفۆرنیا نمایش کرد.
40 ساڵ لەمەوبەر و لە 12ی نیسانی 1981 ئەو کەشتیە ئاسمانیەشی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد، ئەمەش بووە وەرچەرخانێکی گەورە لە مێژووی گەڕان لە بۆشایی ئاسماندا.
35 ساڵ لەمەوبەر و لە 28ی کانوونی دووەمی 1986 کەشتی ئاسمانی چاڵنجەر دوای 73 چرکە لە فڕینی لە ئاسمانی کالیفۆرنیا تەقییەوە و ھەر 7 بۆشایگەرەکە گیانیان لەدەستدا.
25 ساڵ لەمەوبەر و لە 7ی تشرینی دووەمی 1996 ناسا کەشتی ئاسمانی ئێ جی ئێسی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد و لە ئەیلوولی 1997 گەیشتە سەر ھەسارەی سوور واتە مارس و زۆرترین زانیاری و داتای لەسەر خۆر و ھەسارەکان و بۆشایی ئاسمان کۆکردەوە.
20 ساڵ لەمەوبەر و لە 23ی ئاداری 2001 وێستگەی ئاسمانی میر کە وێستگەیەکی بۆشاییگەری سۆڤیەت بوو و کێشەکەی 134 تەن بوو، دوای 86 ھەزار جار سوڕانەوەی بە دەوری زەویدا لە ئاسمانی ھێمن تێکشکا.
15 ساڵ لەمەوبەر و لە 19ی کانوونی دووەمی 2006 ناسا کەشتیەکی دیکەی روانەی بۆشایی ئاسمان کرد، ئەم جارەیان بۆ پلۆتۆ. دوای 9 ساڵ و لە تەمموزی 2015 کەشتیەکە لەسەر پلۆتۆ نیشتەوە. خێرایی کەشتیەکە 53 ھەزار کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا بوو و بڕیارە تا کۆتایی 2021 لە بۆشایی ئاسمان بمێنێتەوە.
10 ساڵ لەمەوبەر و لە 26ی تشرینی دووەمی 2011 ناسا تاقیگەی زانستی مارسی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد و 6ی ئابی 2012 گەیشتە سەر ھەسارەی سوور.
5 ساڵ لەمەوبەر و لە 15ی کانوونی دووەمی 2016 تیم پیک وەک یەکەم بەریتانی مێژووی تۆمارکرد و گەیشتە بۆشایی ئاسمان.
2ی ئاداری 2016 و دوای 340 رۆژ مانەوە لە ئاسمان سکۆت کێڵی بۆشاییگەری ئەمریکی دوای بڕینی 144 ملیۆن میل گەڕایەوە سەر زەوی و ریکۆردی زۆرترین مانەوەی لە بۆشایی ئاسمانی بۆ خۆی و وڵاتەکەشی تۆمارکرد.
k24 -
