محه‌مه‌د جواد زه‌ریف: ئەنجامنەدانی پیتاندنی یۆرانیۆم پەیوەستە بە پابەندبوونی هەموو لایه‌نه‌كان بە رێککەوتنی ئه‌تۆمی
زه‌ریف له توویته‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "هه‌ر وه‌ك په‌رله‌مانه‌كه‌مان رایسپاردووین، پیتاندنی یۆرانۆممان له رێژه‌ی (20%) ده‌ستپێكرده‌وه، به فه‌رمی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمیمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی كرد، "هه‌نگاوه‌كانمان به ته‌واوه‌تی به پێی به‌ندی (36)ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێرانه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ، وڵاتی به‌شدار له رێككه‌وتنه‌كه پابه‌ندی نه‌بوون".
زه‌ریف روونیكرده‌وه، "ناكرێت ئێران له هه‌نگاوه‌كانی پاشه‌گه‌زببێته‌وه، كاتێك هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بوون".
سه‌رچاوه: RT
k24 -
