ئێران ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری كۆریای باشووردا ده‌گرێ

ئێران ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری كۆریای باشووردا ده‌گرێ
هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی پاسه‌وانیی ئێران، ئه‌مڕۆ له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌ب، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری كۆریای باشووردا گرت.

ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاوی كرده‌وه‌، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4/1/2021، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی پاسه‌وانیی ئێران، له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌ب، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری كۆریای باشووردا گرت و به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌یانیان گواستووه‌ته‌وه‌.

ئاشكراش كراوه‌، به‌ هۆی دروستكردنی مه‌ترسیی بۆ ژینگه‌، كه‌ نه‌وتی هه‌ڵگرتووه‌، ئه‌و كه‌شتییه‌ بارهه‌ڵگره‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.












باسنيوز


Top