پنتاگۆن: کەشتی فڕۆکەهەڵگری نیمیتز لەکەنداو دەمێنێتەوە
کەشتی فڕۆکەهەڵگری "نیمیتز" لەمانگی تشرینی دوەمەوە لەئاوەکانی کەنداودا چاودێری دۆخ و جوڵەی هێزەکان لەناوچەکەدا کردوە، هەفتەی رابردوش میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کەشتییەکە دەگەڕێتەوە بۆ بنکەی سەرەکی خۆی لەئەمریکا.
گەڕانەوەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری نیمیتز لەچوارچێوەی کەمکردنەوەی گرژییەکاندایە
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ئاماژە بەوەکردوە، بڕیاری گەڕانەوەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری نیمیتز لەچوارچێوەی کەمکردنەوەی گرژییەکاندایە کەماوەیەکە لەنێوان واشنتن و تاران بەردەوامی هەیە.
کەشتی نیمیتز لەئەرکی خۆی بەردەوام دەبێت
لای خۆیەوە کریستۆفەر میلەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا بڕیاری گەڕانەوەی ئەو کەشتییە سەربازییەی بۆ وڵاتەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشەکانی ئەم دواییە کە "سەرکردەکانی ئێران ئاڕاستەی سەرۆک ترەمپ و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی ئەمریکای دەکەن، بڕیارمانداوە بە راگرتنی دوبارە بڵاوبونەوەی کەشتی نیمیتز".
ئاماژەی بەوەشكردوە، کەشتی فڕۆکەهەڵگری نیمیتز لەئەرکی خۆی لەو ناوچەیەدا بەردەوام دەبێت وەک بەشێک لەبونی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندەی هێزەکانی ئەمریکا.
خەندان
