دیارترین ملیاردێری جیهان بێ سەروشوێنە
لەو رۆژنامە بەریتانییەدا هاتووە، "جاک ما" پەیوەندییەکی توکمەی لەگەڵ سیستەمی شیوعی چینی هەبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی رەخنەکانی لە سیستەمی وڵاتەکە و سیستەمی بانکەکانی سەر بەدەوڵەت، کە لە کۆنفرانسی تەکنەلۆژیای دارایی لە مانگی تشرینی یەکەم ئاماژەی پێدا بوو، ئێستا حکومەتی چین دژی وەستاوەتەوە.
لە هەمان کاتدا، بڕیار بوو ئەو کەسایەتییە چینییە بەشدار بێت لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی بە رێبەرانی کاری تازە پێگەیشتووەکان بە ناوی "پاڵەوانانی کار لە ئەفریقیا"، کە لە لایەن دامەزراوەی خێرخوازی "جاک ما" بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەرنامەکە بێ بەشداری "جاک ما" بەڕێوەچوو و تەنانەت ناویشی لە بڕگەی رێکلامەکانی پرۆگرامەکە دەرهێندرابوو.
گومانەکان لەسەر ونبوونی "جاک ما" لە هەڵکشاندان، دوای ئەوەی پکین لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی یەکەمی2020 بە تۆمەتی قۆرخکاری دەستی بە لێکۆڵینەوە لە دژی کۆمپانیای عەلی بابا کرد.
لە رۆژنامە بەریتانییەکەدا هاتووە، تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بەوەی ئەو ملیاردێرە چینییە دووچاری ئازاری جەستەیی بووبێتەوە.
"جاک ما" تەمەنی56 ساڵە و سامانەکەی بە نزیکەی46 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، و بە کۆپیەکی ئاسیایی کۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمریکی دادەندرێت.
k24 -
