ئێران داوا لەئەمریکا دەکات نەکەوێتە داوی ئیسرائیلەوە

 ئێران داوا لەئەمریکا دەکات نەکەوێتە داوی ئیسرائیلەوە


محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، داوای لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد، نەکەوێتە "داوی" پلانەکانی ئیسرائیلەوە بە هاندانی بۆ هەڵگیرساندنی شەڕێک لەدژی ئێران.

داوای لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد، نەکەوێتە "داوی" پلانەکانی ئیسرائیلەوە بە هاندانی بۆ هەڵگیرساندنی شەڕێک لەدژی ئێران

ئەو ئەم هۆشدارییەی ئێران لە ساڵیادی کوشتنەکەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران دا هات کە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا لە بەغدا کوژرا، هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئیسرائیل لەمبارەیەوە هیچی نەوتوە.

واشنتن میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی هێرشی موشکی بۆ سەر دامودەزگاکانی ئەمەریکا لە عێراق لەوانە موشەکبارانکردنی ناوچەکانی نزیک باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، هەرچەندە تائێستا هیچ گروپێکی ئاشکرای سەر بە ئێران بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەیان نەگرتۆتە ئەستۆ.

زانیاری نوێ لە عێراقەوە ئاماژە بەوە دەکەن، سیخوڕە ئیسرائیلییە وروژێنەرەکان پیلانی هێرشێک دژ بە ئەمەریکاییەکان دەگێڕن

زەریف لە تویتێکدا ڕایگەیاند " زانیاری نوێ لە عێراقەوە ئاماژە بەوە دەکەن، سیخوڕە ئیسرائیلییە وروژێنەرەکان پیلانی هێرشێک دژ بە ئەمەریکاییەکان دەگێڕن تا ترەمپ بە هۆکارێکی ساختە هانبدرێت و ڕەوایی بدرێت بە شەڕ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەنگی ئەمریکا، ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهۆ و وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلی ئامادە نەبون لێدوان لەسەر قسەکانی زەریف بدەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی ڕابوردودا هۆشداری دا بە ئێران لە دژی هەر هێرشێک بۆ سەر لەشکری ئەمەریکا یان کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق. ئەمەش چەند ڕۆژێک پاش ئەو هێرشە موشەکیانەی کە گوماندەکرێت لەلایەن ئێرانەوە کرابێتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

هۆشدارییەکەی ترەمپ ڕۆژی 23-ی مانگی 12 پاش ئەوە بو کە کاربەدەستە باڵاکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا کۆبونەوە بۆ ئەوەی بژاردە بیخەنە بەردەم سەرۆکی ئەمەریکا، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە هەر هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق.









خەندان
Top