جۆنسۆن سەرۆکایەتیی حکوومەتی بەریتانیا لەدەست دەدات

جۆنسۆن سەرۆکایەتیی حکوومەتی بەریتانیا لەدەست دەدات


سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پۆستەکەی و زۆرینەی پەرلەمانی، لەدەست دەدات.

بەپێی راپرسییەک، کە کۆمپانیای (ڤۆکاڵداتا) ئەنجامی داوە و 22 هەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە، پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، کە بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی دەکات، لە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 2024دا، 81 کورسی لەدەست دەدات و ژمارەی کورسییەکانی دەبێتە 284 کورسی.

هەروەک لە ئەنجامی راپرسییەکەدا دەردەکەوێ، پارتی کرێکاران، کە رکابەری سەرسەختی پارێزگارانە، 282 کورسی بەدەست دەهێنێت و ئەمەش وادەکات هیچ کامیان نەتوانن بە تەنیا حکوومەت پێک بهێنن و بۆریس جۆنسۆن پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومەت لەدەست بدات.

هەر لە ئەنجامی راپرسییەکەدا دەرکەوتووە، پارتی نیشتمانیی سکۆتلەندی، کە داوای جیابوونەوەی سکۆتلەندا لە بەریتانیا دەکات، لەکۆی 59 کورسیی دیاریکراو بۆ سکۆتلەندا، 57 کورسی بەدەست دەهێنێت و رۆڵی یەکلاکەرەوە لە پێکهێنانی حکوومەت لەلایەن پارتی پارێزگاران یان کرێکاران، دەبینێت.







باسنيوز
Top