زیاتر لە 85 ملیۆن کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 3-1-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا, ئۆکرانیا، پیرۆ، هۆڵەندا، ئەندەنووسیا، چیک، بەلجیکا، رۆمانیا، چیلی و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 59 ملیۆن و 781 هەزار و 867 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 844 هەزار و 968 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
