خامنەیی: دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقی هاوكاری و دۆست، یەکەم لێدانی بەهێز دەبێت لە تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانیدا
عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایداهاتووە، "شەهیدکردنی سولەیمانی رووداوێکی مێژوویی بوو، رووداوێکی ئاسایی نا، کە مێژوو لە بیریبکات، بەڵکو وەک خاڵێکی درەوشاوە تۆماری کردووە".
راشیگەیاند، سولەیمانی بوو بە پاڵەوانی گەلی ئێران و پاڵەوانی ئوممەتی ئیسلامی، ئەمەش خاڵێکی بنەڕەتییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئێرانییەکان شانازی بەخۆیانەوە دەکەن بەوەی پیاوێک لە نێوانیاندا و لە گوندێکی دوورەدەستدا لەدایکدەبێت و هەوڵدەدات و پێدەگات و دەبێتە کەسایەتییەکی درەوشاوە و پاڵەوانی ئوممەتی ئیسلامی.
دەشڵێت، "دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە یەکەم لێدانی بەهێز دەبێت لە تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانیدا".
باسنيوز
