دەزگایەكی ڕاپرسی لە توركیا: ئەگەر هەڵبژاردن بكرێت ئەردۆغان نایباتەوە
دەزگای راپرسیی (مێترۆپوول) لە توركیا، لە مانگی ١٢ی٢٠٢٠ راپرسییەكی بەڕێوە بردووە و لە هاووڵاتییانی پرسیوە ئەگەر هەڵبژاردن بكرێت دەنگ بە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەدەیت؟ ئەنجامەكەی بۆ ئەردۆغان خۆش نییە.
دەزگای راپرسیی (مێترۆپوول) لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردووەتەوە، ٤٥.٦٪ی هاووڵاتییان گوتوویانە بەڵێ دەنگ بە ئەردۆغان دەدەین، لە بەرامبەردا ٤٨.١٪یش گوتوویانە دەنگی پێ نادەین و ٦.٣٪یش گوتوویانە جارێ نازانین.
بە گوێرەی ئەنجامی ئەو راپرسییە بێت، ئەگەر ئۆپۆزیسیۆنی توركیا یەك كاندیدیان هەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، لە گەڕی یەكەمدا دەتوانن كورسیی سەرۆكایەتی لە ئەردۆغان وەربگرن و دەسەڵات بگرنە دەست.
باسنيوز
