بەشێک لە وڵاتانی جیهان چوونە نێو ساڵی 2021
هەروەها نیوزیلاند کاژێر 13:15 خولەک بە کاتی هەولێر پێشوازیی لە ساڵی نوێ کرد، ئوسترالیاش کاژێر 16:00.
ژاپۆن و کۆریای باشووریش کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر ماڵئاواییان لە ساڵی 2020 کرد و چوونە نێو ساڵی 2021، چین و فیلیپینیش کاژێر 19:00 ساڵی 2020یان بەجێهێشت. لە شاری ووهانی لە چین کە بە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت، پێشوازی لە ساڵی نوێ کرا و بەشێک لە هاووڵاتییانی شارەکە بەشدارییان لە ئاهەنگەکاندا کرد.
هەرێمی کوردستان کاژێر 12:00ی ئەمشەو دەچێتە نێو ساڵی نوێوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێک لە هاونیشتمانیان لە شارەکان ئاهەنگ دەگێڕن.
لەنێو بازاڕ و بەردەم قەڵای هەولێر و لە شەقامی سالمی سلێمانی (ناسراو بە سەهۆڵەکە) بەشێک لە هاونیشتمانیان پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن.
لە عەنکاوەی هەولێر ماڵێک بەشێوەیەکی جیاواز بۆ سەری ساڵ رازێندراوەتەوە. ریڤان ئەمیر خاوەنی ماڵەکەیە و بە رووداوی گوت، ئەو رازاندنەوەیە هەزار و 500 دۆلاری تێچووە
دوورگەی بەیکەر دەبێتە دوایین شوێن لەسەر زەوی کە دەچێتە نێو ساڵی 2021 کە رۆژی 1ی کانوونی دووەمی 2021 کاژێر 15:00 بە کاتی هەولێر پێدەنێتە نێو ساڵی نوێ.
rudaw -
