كۆتایی به مه‌ترسیدارترین بكوژ له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا دێت
لێتڵ، كه له ته‌مه‌نی 80 ساڵی دا كۆچی دوایی كردووه، به‌ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره و كێشه‌كانی دڵ و نه‌خۆشی دیكه‌وه ده‌یناڵاند، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ویلایه‌تی کلیفۆڕنیا كۆچی دوایی كردووه و ئه‌مه‌ش له كاتێكدا، كه حوكمی زیندانی تا هه‌تایی بهسەردا سەپیندرابوو.
لێتڵ له ساڵی 2018 ورده‌كاری ده‌یان تاوانی ئاشکرا کرد، كه له نێوان 1970 ـ 2005 دا، 93 كه‌سی كوشتووه، كه زۆربه‌یان له فلۆریدا و باشووری كالیفۆرنیا بوون.
وه‌ك رۆژنامه‌ی (دەیلی مەیل)ی به‌ریتانی بڵاوی کردووەتەوە، زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی لێتڵ ئه‌و ئافره‌تانه بوون، كه فرۆشیار یان ئاڵووده‌بوو یان هه‌ژار بوون و له ناوچه دووره‌كانی شار دا ده‌ژیان.
لێتڵ سوودی له توانای جه‌سته‌یی خۆی وه‌رگرتووه و تاوانه قێزه‌ونه‌كانی پێ كردووه به‌و پێیه‌ی بۆكسه‌رێكی به‌هێز بووه و ده‌ستی بۆ خنكاندنی قوربانییه‌كانی به‌كارهێناوه.
ئەو پیاوە ئەمریکییە له ساڵی 2012، له كنتاكی به تاوانی په‌یوه‌ست به مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر کرا و دوای پشکنین، دەرکەوت په‌یوه‌ندی به سێ تاوانی كوشتنه‌وه هه‌بووه، كه پێشتر له كالیفۆرنیا روویاندا بوو، دواتر تاوانباره‌كه دانی به ته‌واوی تاوانه‌كانی نا.
باسنيوز
