لە ساڵى 2020دا زیاتر لە 136 هەزار پاسپۆرت بۆ هاووڵاتیانى کوردستان دەرکراوە

لە ساڵى 2020دا زیاتر لە 136 هەزار پاسپۆرت بۆ هاووڵاتیانى کوردستان دەرکراوە


بەڕێوەبەرایەتى گشتیی پاسپۆرت و ڕەگەزنامەى هەرێمى کوردستان ئامارى ساڵى 2020ى خۆی ئاشکراکرد، کە زیاتر لە 136 هەزار پاسپۆرتى داوەتە هاووڵاتیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-12-2020، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا، کەیفى عومەر، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى رەگەزنامەى گشتیى هەرێمى کوردستان ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی لە ماوەی ئەمساڵدا، بڵاو کردەوە.

کارتی نیشتمانی:

لە سنوورى پارێزگاى هەولێر 12 هەزار و 177، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى 90 هەزار و 290 و لە پارێزگاى دهۆکیش 131 هەزار 300 کارتى نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دەرکراوە، کە کۆی گشتى دەکاتە کۆی گشتى 233 هەزار و 767 کارتی نیشتمانی.

دەرکردنی پاسپۆرت:

لە پارێزگاى هەولێر هەولیر 74 هەزار 128، لە پارێزگاى سلێمانى 64 و 889، لە پارێزگاى دهۆک 41 هەزار و 740 و لە پارێزگاى هەڵەبجەش شەش هەزار و 571 پاسپۆرت دراوەتەوە هاووڵاتیان، کە کۆی گشتى دەکاتە 187 هەزار و 328 پاسپۆرت.

نشینگە و مۆڵەتى نیشتەنییەکان لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان:

لە پارێزگاى هەولێر 75 هەزار و 984، لە پارێزگاى سلێمانى 15 هەزار و 229، لە پارێزگاى دهۆک بۆ نۆ هەزار و 96 و لە پارێزگاى هەڵەبجەش 55 بیانی کارتى نیشنگەیان بۆ کراوە، کە کۆی گشتى دەکاتە 100 هەزار و 354 کارتی نشینگە.

کارتى زانیاری:

لە پارێزگاى هەولێر 22 هەزار و 568 و لە پارێزگاى سلێمانى 19 هەزار و 779 و لە پارێزگاى دهۆک دهۆکیش 56 هەزار و 616 کارتى زانیارى بۆ هاووڵاتیان دەرکراوە، کە کۆی گشتی دەکاتە 98 هەزار و 963 کارتی نیشتمانی.






باسنيوز
Top