باڵوێزی ئێران لە بەغدا: عێراق ناكەینە گۆڕەپانی شەڕ
مەسجدی لە رێورەسمی یەكەمین ساڵوەگەری كوژرانی سولەیمانی و موهەندیسدا كە لە باڵوێزخانەكەیان لە بەغدا بەڕێوەچوو، رایگەیاند دەتوانن بە سێ ڕێگە تۆڵە لە ئەمریكا بكەنەوە، ئەویش بە دەركردنی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە عێراق، هەروەها بە شكاندنی سیاسەتی واشنتۆن و ئازادكردنی شاری قودس.
باڵوێزی ئێران لە میانی وتارێكیدا لە رێورەسمەكەدا گوتیشی كە عێراق وڵاتی پێغەمبەران و ئیمامەكانە، ئەمە راست نییە كە دەڵێن دەبێتە گۆڕەپانی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران.
مەسجدی لەبارەی موهەندیس و سولەیمانییشەوە گوتی كە ئەم دووانە قوربانیی زۆریان دا لە شەڕی دژی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی داعش و قاعیدە، تاوانی كوشتنی ئەم دووانەش لە مێژوودا تۆمار دەكرێ كە بە دەستی ئەمریكییەكان ئەنجام درا، ئەم تاوانە لە یادەوەری و دڵی نەوەكاندا ناسڕێتەوە.
باسنيوز
