ئێران دەست بە تاقیکردنەوەی پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەکات

ئێران دەست بە تاقیکردنەوەی پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەکات


ئێران دەست بە تاقیکردنەوەی پێکوتەیەکی دژەکۆرۆنا دەکات، کە زانایانی وڵاتەکەی بەرهەمیان هێناوە.

میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە پێکوتەکە لەلایەن کۆمپانیای (شەفا فارمید)ی حکوومی بەرهەم هێنراوە و رۆژی سێشەممە 29-12-2020 بۆ یەکەمجار لەسەر سێ خۆبەخش تاقییان کردەوە و دوای مانگێک، ئەنجامەکانی دەردەکەون.

دەسەڵاتدارانی ئێرانی پێکوتەکە دوای سەرکەوتنی، لە کۆتایی بەهاری 2021 بکەوێتە بازاڕەکانەوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 212 هەزار و 481 کەس لە ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 54 هەزار و 946 کەس گیانیان لەدەست داوە.




باسنيوز
Top