تورکیا رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ بریتانیا واژده‌كات

 تورکیا رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ بریتانیا واژده‌كات
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانیی ئازاد له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و بریتانیا واژۆده‌كرێت.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ‌دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه‌ له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چو،گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگەیاند، "رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانیی ئازاد له‌نێوان توركیا و بر‌یتانیا واژۆده‌كرێت، گرنگترین رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانییمان ده‌بێت له‌دوای رێككه‌وتننامه‌ی یه‌كێتیی گومرگ".

له‌ ساڵی 2021ه‌وه‌ قۆناغێك ده‌ستپێده‌كات كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ توركیا و بر‌یتانیا قازانجی لێده‌كه‌ن

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ ساڵی 2021ه‌وه‌ قۆناغێك ده‌ستپێده‌كات كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ توركیا و بر‌یتانیا قازانجی لێده‌كه‌ن.

ئه‌ردۆگان سه‌باره‌ت به‌ به‌رزیی ئاستی هه‌نارده‌ی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند، "هه‌نارده‌مان تا 25ی كانونی یه‌كه‌م له‌سه‌رو سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانمان له‌ ساڵی 2020دا بوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 166 ملیار دۆلار".





خەندان
Top