ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 81 ملیۆن و 708 هەزار و 86 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 29-12-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، ئۆکرانیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، هۆڵەندا، ئەندەنووسیا، چیک، بەلجیکا، رۆمانیا، چیلی و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 57 ملیۆن و 506 هەزار و 892 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 783 هەزار و 106 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
