گرژییه‌كانی واشنتن و تاران.. ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ئیسرائیلیش ئاماده‌كاری ده‌كات
له راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، ئێستا سوپای ئیسرائیل سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنان و به‌سه‌ربازكردنی هێزی یه‌ده‌گه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گرژییانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو، كه به‌م دوواییانه به‌هۆی دزه‌پێكردنی هه‌واڵی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی له ئێران و ناردنی چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی بۆ ناوچه‌كه هاتوونه‌ته ئاراوه، كه له‌ناویاندا بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌مه‌ریكا كه‌شتییه‌كی ژێرده‌ریایی سه‌ربازیی به 150 مووشه‌كی جۆری "تۆماهۆك"ـه‌وه ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداو كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و دووای كوشتنی موحسین فه‌خری زاده، گه‌وره زانای ئه‌تۆمی ئێران، تاران گورزێكی ناڕاسته‌وخۆ له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن و ته‌لئه‌ڤیڤ له ناوچه‌كه بوه‌شێنێت.
راپۆرته‌كه باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌ی ئێران بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئاماده‌یه بۆی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جۆره‌ها چه‌كی پێشكه‌وتووی ئاسمانی، ده‌ریایی و وشكانیی ئه‌مه‌ریكی له‌خۆی ده‌گرێت، كه ئه‌مه‌ریكا گواستوویه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه واشنتن به‌رده‌وام جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه جددییه له رێگریكردن له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی "تیرۆریستی"ـی ئێرانی له ناوچه‌ی كه‌نداو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌مه‌ریكا ژێرده‌ریاییه‌كی ناوه‌كیی به یاوه‌ری دوو یه‌كه‌ی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌رووی هورمز بپه‌ڕێته‌وه.
وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن"ـیش ئاماژه‌ی پێداوه، كه‌شتییه ژێردهریاییهكهیان به‌ناوی "ئێس ئێس جۆرجیا" په‌یامێكه بۆ تاران، كه ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به پارێزگاریكردن له ئاسایشی هاوپه‌یمانه‌كانی.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه، ژماره‌یه‌ك كه‌شتیی دیكه‌ی جه‌نگی یاوه‌ری ئه‌و ژێرده‌ریاییه ده‌كه‌ن، كه 150 مووشه‌كی جۆری تۆماهۆكی هه‌ڵگرتووه.
به گوته‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌و نمایشه سه‌ربازییه بۆ بیرخستنه‌وه‌ی ئێرانه، كه ئه‌گه‌ر تاران له ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانیدا بڕیاری هه‌ر هێرشێك یان ره‌فتارێكی گێچهڵكاریانهی دا، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ژێرده‌ریاییه ئه‌تۆمییه‌كه گه‌رووی هورمزی له ئاوه‌كانی كه‌نداو تێپه‌ڕاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ی‌و ئێس ئێس نیمیتز"، كه له كۆتایی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو گه‌یشته ناوچه‌كه، وێڕای گه‌یشتنی دوو فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی ئه‌مه‌ریكی له جۆری "B52".
ئیسرائیل چاودێری جووڵه‌ی تاران ده‌كات
راپۆرته‌كه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بییه باسی ئه‌وه ده‌كات، كه جه‌نه‌راڵ هایدی زیلبرمان، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكردووه، ئیسرائیل چاودێری جمووجۆڵی ئێران له ناوچه‌كه ده‌كات و پێشبینی ده‌كات، له هه‌ر ساتێك‌دا بێت ئێران هێرشێكی له‌ناكاوی له عێراق یان یه‌مه‌نه‌وه ئه‌نجام بدات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "جیرۆزالیم پۆست"، زیلبرمان بۆیه ئاماژه‌ی به عێراق یه‌مه‌ن داوه، چونكه دوای لوبنان و سووریا ئه‌و دوو وڵاته ئێستا بوونه‌ته بازنه‌ی دووه‌می ئێران، كه سووریا و لوبنان بازنه‌ی یه‌كه‌می ئێرانن بۆ جه‌نگه به‌وه‌كاله‌ته‌كه‌ی له دژی ئیسرائیل و گوتیشی: ئیسرائیل به چڕی چاودێری دۆخی ئه‌و دوو وڵاته ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێران به‌ره‌وپێشچوونی له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فراوانی تواناكانیدا كردووه له ناوچه‌كه، به‌دیاریكراویش له عێراق و یه‌مه‌ن، ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ش خۆی له فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی پێشكه‌وتوو و مووشه‌كی دوورمه‌ودادا ده‌بیننه‌وه و توانیویانه تاقییان بكه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاشكرا بكرێن.
ئێران ئاماده‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه، تاران ئاماده‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و پلانیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داڕشتووه.
سه‌عید خه‌تیب زاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، له وه‌ڵامی ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا، تاران خۆی بۆ ته‌واوی سیناریۆكان ئاماده كردووه.
به‌گوێره‌ی میدیا ئێرانییه‌كان، زاده گوتوویه‌تی: "ئێمه بیر له هه‌موو سیناریۆیه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه و بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ئاماده‌ین، هیوادارین ئیداره‌ی تره‌مپ له دوا رۆژه‌كانی ته‌مه‌نیدا ده‌ست له نانه‌وه‌ی پشێوی هه‌ڵگرێت".
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ی له به‌رگریكردن له مافه ره‌واكانی به‌پێی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رامبه‌ر هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك سڵ ناكاته‌وه".
k24 -
