پوتین: ئامادەین بەبێ بەرامبەر هاوکاریی وڵاتان بکەین

پوتین: ئامادەین بەبێ بەرامبەر هاوکاریی وڵاتان بکەین


سەرکۆماری رووسیای فیدراڵ رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بەردەوام ئامادەیە بەبێ بەرامبەر هاوکاریی وڵاتان بکات.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە وتەیەکدا بەبۆنەی جەژنی کرێکارانی فریاگوزار لە رووسیا (27ـی مانگی 12)، رایگەیاندووە، کرێکارانی فریاگوزار ئەرکێکی مرۆڤانەی گرنگیان لەسەر شانە، ”ئێوە لە 30 ساڵی رابردوودا، بەشداریی 500 پرۆسەی رزگارکردنتان لە دەرەوەی رووسیا، کردووە“.

ڤلادیمێر پوتین هەروەها رایگەیاندووە، هەموو جیهان دەزانێ رووسیا هاوکاریی وڵاتان دەکات و کرێکارانی فریاگوزاری خۆی بۆ هەموو ناوچە کارەساتبارەکانی جیهان دەنێرێت.

سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئەو وڵات و ناوچانەی تووشی کارەسات دەبن، بەبێ بەرامبەرە و ”هیچ قازانجێکی سیاسیمان ناوێ“.









باسنيوز
Top