میدیای ئەمریكا: لە دواساتەكانی دەسەڵاتی ترەمپدا، پێنتاگۆن لەوپەڕی ئامادەباشیدایە
گەورە ئەفسەر و فەرماندەكان سەبارەت بە چۆنییەتی كاردانەوەیان گفتوگۆیانكردوە
لە چەند سەرچاوەیەكی سەربازییەوە، رۆژنامەی نیوز ویك رایگەیاند گەورە ئەفسەر و فەرماندەكان سەبارەت بە چۆنییەتی كاردانەوە و مامەڵەكردنیان بەرامبەر هەر بڕیارێكی لەناكاوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان، گفتوگۆیانكردوە.
نیوز ویك ئاماژەی بەوەشكردوە، ژمارەیەكی زۆر لە فەرماندە سەربازییەكان بەشداریان لەو گفتوگۆیانەدا كردوە كە بەرپرسن لەناو ریزەكانی هێزی بەرگری واشنتن، بۆ داڕشتنی پلانێكی نهێنی و خێرا، لە ئەگەری بانگگردنی خێزە چەكدارەكان بۆ پاراستنی سیستمی مەدەنی و گێرانەوەی بۆ سەر رێرەوی خۆی لەمیانی گۆڕانكاری و هاتنی سەرۆكی نوێ بۆ كۆشكی سپی.
زیاتر لە 40 ساڵ لەناو سوپا كارمكردوە و تا ئێستا هەرگیز گفتوگۆی لەوشێوەیەم نەبینیوە
یەكێك لەو ئەفسەرانە كە پێگەیەكی بڵندی هەیە بە رۆژنامەكەی راگەیاندوە "زیاتر لە 40 ساڵ لەناو سوپا كارمكردوە و تا ئێستا هەرگیز گفتوگۆی لەوشێوەیەم نەبینیوە كە ئێستا ئەنجامدەدرێت و پێشتر لەو جۆرە گفتوگۆیانە پێویست نەبوە".
ئەو ئەفسەرانە باسیان لەوەكردوە، نیگەرانن لە ئەگەری دروستكردنی قەیران لەلایەن ترەمپەوە، بە كۆكردنەوەی میلیشیا و پشتیوانانی بۆ لەكارخستنی پرۆسەی رادەستكردنی دەسەڵات و بڵاوكردنەوەی توندوتیژی لە واشنتن.
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا جۆو بایدن، سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتوەكان بە فەرمی بچێتە كۆشكی سپی و لەوێ نیشتەجێبێت، پاش ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمساڵی وڵاتەكەیدا سەركەوتنی بەدەستهێنا.
خەندان
