لە ژاپۆن سەگێک لە سەنتەرێکدا دادەمەزرێندرێت

لە ژاپۆن سەگێک لە سەنتەرێکدا دادەمەزرێندرێت
سەگێک بەناوی "سوبارو" لە سەنتەرێکی تایبەت بە پاراستنی سەگ لە شاری "ئۆدەیت" لە ژاپۆن دامەزراوە، سەگەکە لە پرسگەی سەنتەری ئاکیتو ئینو دامەزراوە.

کودۆ کۆتۆن، بەرپرسی ستافی سەنتەری ئاکیتو ئینو دەڵێت "سوبارو لە شوێنێکی شاری ئۆدەیتەوە هێنرا، ئەوەش کاتێک تەمەنی تەنیا سێ مانگ بوو. بەیانیان پیاسەیەک دەکات و دواتر لەگەڵ ئێمە لێرە دەست بە کارکردن دەکات".

سەگەکە بە درێژایی رۆژ لە پرسگەیە، پێشوازی لە کڕیار و میوانان دەکات و وەکو باڵیۆزی سەگی جۆری ئاکیتای ژاپۆنیش دیاریکراوە.

کودۆ کۆتۆن ئاماژەی بەوە کرد "ژمارەیەکی زۆر سەردانیکەر هەن کە دەیانەوێت سەگی جۆری ئاکیتا ببینن. هەربۆیە دەبێت سوبارو هەموو رۆژێک لێرەبێت و کار بکات".

سوبارو کارەکەی خۆی باش رادەپەڕێنێت و مووچەکەشی بۆ دابینکردنی باشترین خواردن و خزمەتگوزاری بۆی، بەکاردەهێندرێت.
k24 -
Top