زەریف: ئەم جارەیان ترەمپ بەرپرسیارییەتی تەواوی ھەر سەركێشییەك دەگرێتە ئەستۆ
تویتەكەی، سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپتویتەكەی، سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ
زەریف گوتیشی: ترەمپ وێنەیەكی بێ بەھا بۆ تومەتباركردنی ئێران بەكاردەھێنێت، وەك ئاماژەیەك بۆ وێنەی ئەو مووشەكانەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەمەریكا لە سەر ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوكردەوە و گوتی: ئەو مووشەكانە ئێرانین و لەو ھێرشەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا بەكارھاتوون، بەڵام نەتەقینەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا 7 ترلیۆن دۆلاری بەھەدەر دا و بووە ھۆی كەوتنەوەی 58976 قوربانی، لە ئاماژەیەكیدا بۆ شەڕی ئەمەریكا دژ بە عێراق.
زەریف ھۆشداریی دایە سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ بەوەی "ئەم جارەیان ئەنجامەكان خراپتر دەبن".
پێشتر، ھەر ئەمڕۆ ترەمپ ، ئێرانی تۆمەتباركرد بە تێوەگڵان لەو ھێرشە مووشەكیانەی لەم دواییەدا باڵیۆزخانەی ئەمەریكای لە بەغدا كردبووە ئامانج و ھۆشداریش دایە ئێران لەوەی لە حاڵەتی كوژرانی ھەر سەربازێكی ئەمەریكا لەوێ، بەرپرسیارییەتی داخاتە ئەستۆ ئێران.
سەرچاوە: RT
k24 -
