له‌ ڕووسیا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 53 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 53 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 53 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/12/2020، لە ڕووسیا 29 ھەزار و 935 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە دوو ملیۆن و 963 ھەزار و 688 کەس.

ھەر لە ڕووسیا 635 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 53 ھەزار و 96 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا دوو ملیۆن و 370 هه‌زار و 857 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.













باسنيوز




Top