ترەمپ میدالیای ئاسایشی نەتەوەیی دەداتە کەسە نزیکەکانی

ترەمپ میدالیای ئاسایشی نەتەوەیی دەداتە کەسە نزیکەکانی


سەرۆکی ئێستای ئەمریکا میدالیای ئاسایشی نەتەوەیی دەداتە ژمارەیەک بەرپرسی نزیک لە خۆی.

میدالیای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە ساڵی 1953ـەوە لەلایەن سەرۆکی وڵات بەو کەسانە دەدرێت، کە بەشداربوون لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، کە لە 20-1-2021 کۆتایی بە سەرۆکایەتییەکەی دێت، میدالیای ئاسایشی نەتەوەیی بە ژمارەیەک بەرپرسی نزیک لەخۆی بەخشیوە، بەهۆی ئەوەی رۆڵیان لە رێککەوتنەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل هەبووە.

لە چوار مانگی رابردوودا، بە پشتگیریی دۆناڵد ترەمپ، وڵاتانی ئیمارات، بەحرێن، سودان و مەغریب پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە، بەمەش ژمارەی ئەو وڵاتە عەرەبییانەی پەیوەندیی ئاساییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، گەیشتە شەش وڵات، کە ئەو چوار دەوڵەتە و میسرو ئوردنن.

ناوی ئەو بەرپرسانەی ترەمپ میدالیاکەی پێدان:

- مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە

- ستیڤن منۆچین، وەزیری گەنجینە

- رۆبێرت ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی

- جارید کۆشنێر، هاوسەری ئیڤانکای کچی خۆی و گەورە راوێژکاری کۆشکی سپی

- ئاڤی بیرکۆیتز، نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

- دەیڤید فرێدمان، باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسرائیل

- جۆن راکۆڵتا، باڵوێزی ئەمریکا لە ئیمارات









باسنيوز
Top