چین گەشتەکانی لەگەڵ بریتانیا رادەگرێت
بەهۆی دەرکەوتنی جۆری نوێ و شێوەی گۆڕاوی کۆرۆنا لەبریتانیا، بڕیاریانداوە بەراگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئەو وڵاتە
بەگوێرەی میدیاکانی چین، وانگ ون بین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی دەرکەوتنی جۆری نوێ و شێوەی گۆڕاوی کۆرۆنا لەبریتانیا، بڕیاریانداوە بەراگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئەو وڵاتە.
ناوەندی پاراستنی تەندروستی هۆنکۆنگ شیکاریی بۆ دو توشبوی کۆرۆنا کردوە کە لەبریتانیاوە گەڕاونەتەوە و دەرکەوتوە توشبوی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنایە
ئەم بڕیارەی حکومەتی چین دوای ئەوە هات، ناوەندی پاراستنی تەندروستی هۆنکۆنگ شیکاریی بۆ دو توشبوی کۆرۆنا کردوە کە لەبریتانیاوە گەڕاونەتەوە و دەرکەوتوە توشبوی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنایە.
حکومەتی چین ئاماژەی بەوەش کرد، هەنگاوی توندتر دژی بڵاوبونەوەی جۆرە نوێیەکی کۆرۆنا دەگرنەبەر و دڵنیاییشیان دا کە لەم هەنگاوەشدا سەرکەوتودەبن.
خەندان
