نرخی نەوتی خاو بەرزدەبێتەوە
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لەسەدا 0.74 بەرزبوەوە و گەیشتە 51.58 دۆلار
بەپێی بۆرسەی جیهانی، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لەسەدا 0.74 بەرزبوەوە و گەیشتە 51.58 دۆلار، نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تەکساسیش بەڕێژەی لەسەدا 0.71 بەرزبوەوە و گەیشتە 48.71 دۆلاری ئەمریکی.
دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە کاریگەریی لەسەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت نیە
لە ماوەی 9 مانگی رابردودا هێندەی ئێستا نرخی نەوت بەرزنەبوەتەوە، بوژانەوەی زیاتری بازاڕەکان بەهۆی دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بەڵێنی دەستکردن بە هەڵمەتی کوتان لە ژمارەیەک وڵاتی دیکە هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی بەهای نەوت.
مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمترین ئاستی له دوای ساڵی 2002ه‌وه تۆماركرد، به جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له خوار 25 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
به‌گوێره‌ی شیكه‌ره‌وه ئابورییه‌كان و پسپۆڕانی نه‌وت، هۆكاری سه‌ره‌كی ناجێگری نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دوه‌می كۆرۆنا كه ئاسۆیه‌كی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه ئابورییه‌كان له‌جیهاندا نه‌هێشتوه‌ته‌وه.
خەندان
