ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە...ئەمریکا بەرپرسیارە لەهەر دۆخێکی نەخوازراو
وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دایەوە
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دایەوە کە ئێرانیان بەئەنجامدانی هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق تۆمەتبارکردبو.
ئەو هەڕەشانە رەنگدانەوەی ئەو دۆخە سەختەیە کە ئیدارەکەی ترەمپ بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە پێیدا تێپەڕدەبێت
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران تۆمەتەکانی ئەمریکای بەبێ بنەما و چەواشەکاری لەقەڵەمداو رایگەیاند، ئەو هەڕەشانە رەنگدانەوەی ئەو دۆخە سەختەیە کە ئیدارەکەی ترەمپ بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە پێیدا تێپەڕدەبێت.
ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانێت لەهەر دۆخێکی نەخوازراو کە لەرۆژەکانی کۆتایی تەواوبونی ئیدارەکەی ترەمپدا دروستبکرێت
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانێت لەهەر دۆخێکی نەخوازراو کە لەرۆژەکانی کۆتایی تەواوبونی ئیدارەکەی ترەمپدا دروستبکرێت.
جارێکی دیکەش هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانە و ناوەندە دپلۆماسییەکانی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەدوای ئاشوبێکدا دەگەڕێن بۆ ئاڵۆزترکردنی دۆخی ناوچەکە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەتویتێکدا، ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشە موشەکییەکانی رۆژی یەکشەممەی رابردو بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق تۆمەتبارکرد و رایگەیاند، دەنگۆی ئەوە هەیە جارێکی تر هێرشبکەنەوە سەر باڵیۆزخانەکەیان.
خەندان
