ترەمپ: دۆستانە ئامۆژگاریی ئێران دەکەم

ترەمپ: دۆستانە ئامۆژگاریی ئێران دەکەم


سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی ”دۆستانە ئامۆگارییەک“ی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئەو مووشەکانەی بۆ هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا بەکار هاتن، لە ئێران دروست کراون.

دۆناڵد ترەمپ، کە رۆژی 20-1-2021 کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دێت، ئاماژەی بەوە کردووە، کە زانیارییان هەیە میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی نزیک لە ئێران بە نیازن هێرشی دیکە بکەنە سەر باڵوێزخانە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، بەشێوەیەکی ”دۆستانە ئامۆژگاریی ئێران“ دەکات و هۆشداریی دەدات، لەوەی هەر ئەمریکییەک لە عێراق بکوژرێت، ئێران بەرپرسە.

پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی رایگەیاندووە، لە شەوی یەکشەممە 21-12-2020، هەشت مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کراون و زیان بە باڵوێزخانەی ئەمریکا گەیشتووە و چەند هاووڵاتییەکی مەدەنیش بریندار بوون.











باسنيوز
Top