رۆحانی: وەک سەدام شکست بە ترەمپ دەهێنین

رۆحانی: وەک سەدام شکست بە ترەمپ دەهێنین
سەرکۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی وەک چۆن شکستیبە سەرۆکی رژێمی بەعسی عێراق هێنا، بە هەمان شێوە شکست بە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەهێنێت.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، سەدام حوسێنی سەرۆکی رژێمی بەعس ”شێت بوو“، شەڕێکی سەربازیی دژی ئێران بەرپاکرد و دۆناڵد ترەمپیش ”شێتێکی دیکەیە“ و شەڕێکی ئابووری دژی ئێران بەرپا کردووە.

حەسەن رۆحانی هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی چۆن شکستی بە سەدام حوسێن هێنا، کە ”رۆژی لەسێدارەدانەکەی بووە رۆژی سەرکەوتنی کۆتایی و مێژوویی ئێران“، بە هەمان شێوە شکست بە شەڕە ئابوورییەکەی دۆناڵد ترەمپ دەهێنێت.

رۆحانی پێیوایە سزاکانی ئەمریکا بەسەر وڵاتەکەیدا ئامانجی خۆیان نەپێکاوە، کە هەرەس پێهێنانی سیستەمی حوکمی ئێران بوو و هەڵوەشاندنەوەشیانی بە شکستی ئیسرائیل ناوبردووە.













باسنيوز




Top