گرووپێکی سەر بە تورکیا سەدان مووشەک ئاراستەی سەربازگەکانی رژێمی سووریا دەکات

گرووپێکی سەر بە تورکیا سەدان مووشەک ئاراستەی سەربازگەکانی رژێمی سووریا دەکات
گرووپێکی سەر بە تورکیا بە سەدان مووشەک، بنکە سەربازییەکانی سەر بە رژێمی سووریای لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، کردە ئامانج.

تۆپباران و مووشەکبارانەکە لەلایەن گرووپی بەرەی نیشتمانی بۆ رزگاری، کە تورکیا پاڵپشتیی دەکات، لە شەوی دووشەممە 26-10-2020ـەوە کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی رژێمی سووریا لە شاری ئیدلیب و دەوروبەری.

ئەو تۆپبارانکردنەی رژێمی سووریا دوای ئەوە دێت، کە لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئاسمانیی سوپای رووسیا، 78 چەکداری گرووپی فەیلەقی شامی سەر بە تورکیا وژران و زیاتر لە 90ـی دیکەش بریندار بوون.

دوای بۆردومانەکەی سوپای رووسیا، بەرەی نیشتمانی بۆ رزگاری، کە فەیلەقی شامم یەکیکە لە گرووپەکانی، رایگەیاندبوو، کە وەڵامی توندیان بۆ ئەو بۆردومانە دەبێت.











باسنيوز



Top