دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 43 ملیۆن و 705 هەزار و 832 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 27-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، ئەرجەنتین، ئیسپانیا، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، پیرۆ، بەریتانیا، باشووری ئەفریقیا، ئێران، ئیتاڵیا، چیلی، عێراق، ئەڵمانیا، بەنگلادیش، ئەندەنووسیا، فلیپین، تورکیا، ئۆکرانیا، سعودیە، پاکستان، هۆڵەندا، ئیسرائیل، بەلجیکا، چیک، پۆڵەندا، کەنەدا، رۆمانیا، مەغریبی عەرەبی، ئیکوادۆر، نیپاڵ، بۆلیڤیا، قەتەر، پەنەما، ئیمارات، دۆمەنیکا، کوێت، پورتوگال، سویسرا، عومان، کازاخستان، سوید، میسر، گواتیمالا، کۆستەریکا، یابان، ، هیندۆڕاس، بیلاڕووس، ڤەنزوێلا و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 31 ملیۆن و 847 هەزار و 461 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 164 هەزار و 861 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
