له‌ ئێران 337 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

له‌ ئێران 337 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 32 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 26/10/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 337 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، هه‌ر له‌ ئێران کۆی گشتیی ئەو کەسانەی به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە، 32 ھەزار و 953 کەسە.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، پێنج ھەزار و 960 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 574 ھەزار و 856 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 459 ھەزار و 250 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.












باسنيوز



Top