رووتکردنەوەی ژمارەیەک ژنە گەشتیار لە قەتەر هەرا دەنێتەوە

رووتکردنەوەی ژمارەیەک ژنە گەشتیار لە قەتەر هەرا دەنێتەوە


دەسەڵاتدارانی قەتەر لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتەکەیان ژمارەیەک ژنە گەشتیاری ئوسترالی رووت دەکەنەوە و پشکنینیان بۆ دەکەن.

رووداوەکە لەم مانگە لە فڕۆکەخانەی حەمەد لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دوای دۆزینەوەی تەرمی منداڵێکی تازە لەدایکبوو، کە لە دەستشۆرێکی فڕۆکەخانەکە فڕێ درابوو، رووی داوە.

دوای دۆزینەوەی تەرمەکە، ئیدارەی فڕۆکەخانەی حەمەد 13 ژنە گەشتیاری ئوستراڵی لەناو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی قەتەر هێناوەتە خوارەوە، دوای بە تەواوی رووتکردنەوەی ئەو ژنانە، پشکنینیان بۆ کراوە، بۆ ئەوەی بزاندرێ منداڵە مردووەکە هی کامیانە.

وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا ناڕەزایی توندی وڵاتەکەی بە حکوومەتی قەتەر گەیاندووە و پۆلیسی فیدراڵیی وڵاتەکەشی بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە، راسپاردووە.







باسنیوز
Top