سعودیە چەند مەرجێک بۆ عومرەکارانی دەرەوەی وڵاتەکەی دیاری دەکات

سعودیە چەند مەرجێک بۆ عومرەکارانی دەرەوەی وڵاتەکەی دیاری دەکات


حکوومەتی شانشینی عەرەبستانی سعودیە چەند مەرجێک بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی سعودیەوە دەیانەوێ عومرە بکەن، دادەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 26-10-2020، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندوووە، رۆژی یەکشەممە 1-11-2020، قۆناغی سێیەمی ئاساییکردنەوەی گەشتی عومرە، بە رێگادان بە مسوڵمانانی دەرەوەی سعودیە بۆ عومرەکردن، دەست پێدەکات.

پێویستە عومرەکار چەند مەرجێکی تێدا بێت، کە مەرجەکان بریتین لە؛

- تەمەنی لە نێوان 18- 50 ساڵ بێت.

- بەر لە 72 کاتژمێر لە گەشتەکەی، پشکنینی (PCR)ی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا بکات و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بێت.

- دەبێ عومرەکار پێشتر ناوی خۆی بۆ چوونە مزگەوتی حەرام، مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت)، تۆمار بکات، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت.

- دەبێ عومرەکار بلیتی چوون و هاتن بە فڕۆکە، ببڕێت.

- بەر لە دەست پێکردنی رێوڕەسمەکانی عومرە، عومرەکار سێ رۆژ کەرەنتین دەکرێت.

- کۆمپانیاکانی عومرە و عومرەکار لە راستیی ئەو زانیارییانەی بە وەزارەتی حەجی سعودیەی دەدەن، بەرپرسیارن.

- عومرەکاران دەکرێنە گرووپ گرووپی 50 کەسی و کەسێک لە کۆمپانیای عومرە دەبێت سەرپەرشتیاریان.










باسنيوز
Top