زیاتر لە 20 هەزار پزیشکی تایبەت بەنەخۆشییەکانی منداڵان داوایەک ئاراستەی جۆنسن دەکەن
داوای درێژکردنەوەی ماوەی دابینکردنی خۆراکی بێبەرامبەر بەمنداڵان لەقوتابخانەکاندا دەکرێت
بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوزی بریتانی، ئەمڕۆ یەکشەممە زیاتر لە 20 هەزار پزیشکی منداڵان لەبریتانیا نامەیەکیان ئاراستەی بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا کردوە و تێیدا داوای درێژکردنەوەی ماوەی دابینکردنی خۆراکی بێبەرامبەر بەمنداڵان لەقوتابخانەکاندا دەکەن.
پەرلەمانی بریتانیا دژی درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی خواردن بە منداڵانی قوتابخانەکان دەنگی داوە
ئەمە لەکاتێکدایە، پەرلەمانی بریتانیا دژی درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی خواردن بە منداڵانی قوتابخانەکان دەنگی داوە.
لای خۆشییەوە، پارتی کاری ئۆپۆزسیۆن هەڕەشەی گێڕانەوەی پرسەکە بۆ پەرلەمان دەکات، ئەگەر جۆنسن بڕیاری پێویستە لەوبارەیەوە نەدات.
پزیشکانی سەربە کۆلێژی رۆیاڵ لەنامەکەیاندا ئاماژەیان بەوەدا، ژمارەیەکی کەم لەگەڵ ئەوە نین کە یەکێک لەبنەما سەرەکییەکانی بەرپرسیارێتی مرۆیمان جێبەجێنەکەین کە داوای دابینکردنی خواردنی پێویست دەکات بۆ منداڵان.
خەندان
