تورکیا ماوەی پشکنین و دەرهێنانی وزە لەدەریای سپی ناوەڕاست درێژدەکاتەوە

 تورکیا ماوەی پشکنین و دەرهێنانی وزە لەدەریای سپی ناوەڕاست درێژدەکاتەوە
خەندان-

حکومەتی تورکیا رایگەیاند، ماوەی پشکنینی ناوچەکە و دەرهێنانی وەزەیان لەرۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست درێژکردۆتەوە.

بڕیاریانداوە کەشتی (ئوروچ رەیس) کە تایبەتە بە گەڕان و پشکینین و دەرهێنانی وزە لەرۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست لەگەڵ گەشتی (جەنگیزخان) بۆ ماوەیەکی زیاتر لەو ناوچەیە بمێنێتەوە

بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی وزەی تورکیا بڵاویکردۆتەوە کە بڕیاریانداوە کەشتی (ئوروچ رەیس) کە تایبەتە بە گەڕان و پشکینین و دەرهێنانی وزە لەرۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست لەگەڵ گەشتی (جەنگیزخان) بۆ ماوەیەکی زیاتر لەو ناوچەیە بمێنێتەوە.

کەشتییەکان تا چواری نۆڤەمبەر لەناوچەکانی باشوری یۆنان لەدورگەی رودس دەمێننەوە و بەردەوامدەبن لەپرۆسەی گەڕان و پشکنین

لای خۆیەوە، یەکەی دەریاوانی تورکیا ماوەی مانەوەکەی ئاشکراکردوە و رایگەیاندوە کەشتییەکان تا چواری نۆڤەمبەر لەناوچەکانی باشوری یۆنان لەدورگەی رودس دەمێننەوە و بەردەوامدەبن لەپرۆسەی گەڕان و پشکنین.

پێشتریش، پرۆسەی گەڕان و پشکنین لەو ناوچەیە لەلایەن تورکیاوە بۆ 27-ی ئۆکتۆبەر درێژکرابوەوە، یۆنانیش بەردەوام ناڕەزایەتی و دژایەتی خۆی بۆ ئەو هەنگاوانەی تورکیا دەردەبڕێت.







باسنيوز
Top