وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: حزبوڵڵا وەک قاعیدە و داعش رێکخراوێکی تیرۆریستییە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: حزبوڵڵا وەک قاعیدە و داعش رێکخراوێکی تیرۆریستییە


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە میلیشیای حزبوڵڵا وەک رێکخراوەکانی قاعیدە و داعش، رێکخراوێکی تیرۆریستییە.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، مایەی خۆشحاڵییە گواتیمالاش چووەتە پاڵ ئەو وڵاتانەی، حزبوڵڵا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیی نێودەوڵەتی بە ئەجێندای ئێرانی، ناساندووە.

ئەو لێدوانی پۆمپیۆ دوای ئەوە هات، کە وڵاتی گواتیمالا حزبوڵڵای لوبنانی خستە ناو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

مایک پۆمپیۆ هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو هەنگاوی گواتیمالا گرنگە و پاڵپشتیی هەوڵەکانی سنووردارکردنی تواناکانی حزبوڵڵای لوبنانی بۆ هێرشی تیرۆریستی، دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا میلیشیا لوبنانییەکە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی قاعیدە و داعشی خستووەتە ناو یەک بەرە و رایگەیاندووە، کارە تیرۆریستییەکانی ئەو سێ رێکخراوە هەموو جیهانی گرتووەتەوە.

حزبوڵڵای لوبنانی، کە خاوەن میلیشیایەکی چەکدارییە، نوێنەرایەتیی پێکهاتەی شیعەمەزهەبی لوبنان دەکات و حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری ئەو حزبەش بەردەوام رایدەگەیەنێت، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران چەک و پارەی حزبەکەی دابین دەکات.







باسنيوز
Top