سەرۆكی پۆڵەندا تووشی پەتای كۆرۆنا بوو

سەرۆكی پۆڵەندا تووشی پەتای كۆرۆنا بوو
وارسۆ پۆلەند، گوتەبێژی سەرۆكی پۆڵەندا رای گەیاند، كە ئەنجامی پشكنینی سەرۆكی وڵاتەكەیان پۆزەتیڤ بووە.

ئەمڕۆ شەممە24ی 10ی 2020، وارسۆ پۆلەند، گوتەبێژی سەرۆكی پۆڵەندا رای گەیاند، كە ئەنجامی پشكنینی ئەندریە دودە، سەرۆكی ئەو وڵاتە پۆزەتیڤ بووە

هەروەها پزیشكانی ئەو وڵاتە رایان گەیاند، كە سیستەمی تەندروستی پۆڵەندا لە لەناوچوون نزیك بووەتەوە، "خەڵكانێكی زۆر دەمرن نەك تەنیا بەهۆی كۆرۆناوە، بەڵكوو بە هۆی نەخۆشییەكانی دیكەشەوە، نەخۆشخانەكان هەمووی پڕ بوونە و شوێن بۆ چارەسەری ئەوانەی دیكە نەماوە".













باسنيوز



Top