ترەمپ هۆکاری خۆکاندیدکردنەوەی ئاشکرا دەکات
سەرۆکی ئەمریکا هۆکاری خۆکاندیدکردنەوەی بۆ سەرۆکایەتیی وڵات، ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 24-10-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لەهەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، جۆ بایدنی کاندیدی کۆمارییەکان سیاسەتمەدارێکی گەندەڵە.
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی هۆکاری خۆکاندیدکردنەوەی، رایگەیاندووە، ئەگەر جۆ بایدن سەربکەوێت، ئەوا چین سەردەکەوێت و دەست بەسەر ئەمریکادا دەگرێت، ”بۆیە خۆم کاندید کردووەتەوە“.
بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 3-11-2020 بەڕێوە بچێت و تێیدا دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدی کۆمارییەکان، رکابەریی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان دەکات و هەوڵی بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا بۆ خولێکی دیکە، کە چوار ساڵە، دەدات.
باسنيوز
