دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 42 ملیۆن و 413 هەزار و 856 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 24-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، ئەرجەنتین، ئیسپانیا، فەرەنسا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، مەکسیک، بەریتانیا، باشووری ئەفریقیا، ئێران، چیلی، ئیتاڵیا، عێراق، ئەڵمانیا، بەنگلادیش، ئەندەنووسیا، فلیپین، تورکیا، سعودیە، ئۆکرانیا، پاکستان، ئیسرائیل، بەلجیکا، هۆڵەندا، چیک، پۆڵەندا، کەنەدا، رۆمانیا، مەغریبی عەرەبی، ئیکوادۆر، نیپاڵ، بۆلیڤیا، قەتەر، پەنەما، دۆمەنیکا، ئیمارات، کوێت، پورتوگال، عومان، سوید، کازاخستان، میسر، گواتیمالا، سویسرا، کۆستەریکا، یابان، ئەسیوپیا، هیندۆڕاس، بیلاڕووس، ڤەنزوێلا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 31 ملیۆن و 93 هەزار و 416 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 149 هەزار و 642 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.







باسنيوز
Top