ته‌قینه‌وه له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌كانی پترۆكیمیایی له ئێران روویدا
له‌وباره‌یه‌وه كۆمپانیای "به‌نده‌ر ئیمام" بۆ به‌رهه‌مه كیمیاییه‌كان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا توانرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
هاوكات "ئاژانسی هه‌واڵی قوتابیان" له‌سه‌ر زاری ئه‌و كۆمپانیایه بڵاویكرده‌وه، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه توانییان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی بگوازرێته‌وه بۆ یه‌كه‌ی تێكه‌ڵه‌ی بۆنه‌كان له‌و كارگه‌یه و راشیگه‌یاند، ته‌نیا ئه‌ندامێكی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به سووكی بریندار بووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئێران، ئاگره‌كه زیانی زۆری ماددی به كارگه‌كه گه‌یاندووه.
وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، ئه‌و كارگه‌یه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كارگه‌كانی به‌رهه‌مه پترۆكیمیاییه‌كان له ئێران داده‌نرێت و به‌رهه‌می ساڵانه‌ی ده‌گاته زیاتر له یه‌ك ملیۆن ته‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه گه‌وره دامه‌زراوه‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كیان له شوێنه هه‌ستیاره‌كان روویانداوه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران تۆمه‌تی ئه‌و رووداوانه‌ی نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆی هیچ لایه‌نێك.
k24 -
