رووسیا: هه‌ر جۆره بڕیارێكی ئه‌مه‌ریكا دژی سووریا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
له ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادیی رووسیا، له مۆسكۆ ئه‌مڕۆ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "سێرگی ڤیرچینین"وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێیدا گوتی: مۆسكۆ خوازیاره له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه له‌و باره‌یه‌وه به هه‌ماهه‌نگی كار بكات.
رۆژی (21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، ئه‌و راپۆرته‌ی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌كیی كیمیایی گه‌یشته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه له باره‌ی سووریاوه ئاماده‌ی كردبوو.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رووسیا، باسی له‌وه‌شكرد، به دووری نازانین، ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راپۆرته گه‌ڵاڵه‌ی بڕیارێك له دژی سووریا بكات، به‌ڵام ئێمه ئه‌و چه‌شنه بڕیارانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راپۆرته گه‌ڵاڵه بكرێن.
k24 -
