توێژینەوەیەک: کۆرۆنا بۆماوەی نۆ کاژێر لەسەر پێست دەمێنێتەوە

توێژینەوەیەک: کۆرۆنا بۆماوەی نۆ کاژێر لەسەر پێست دەمێنێتەوە
توێژینەوەیەکی پزیشکانی ژاپۆنی دەریخستووە توانای مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر پێستی مرۆڤ پێنج هێندە زیاترە لە توانای مانەوەی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا.

توێژینەوەکەی پزیشکانی ژاپۆنی لە جۆرناڵی (Clinical Infectious Diseases) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی نۆ کاژێر بەشێوەیەکی چالاکانە لەسەر پێست دەمێنێتەوە.

لە توێژینەوەکەدا بەراوردێک کراوە لەنێوان مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا لەسەر پێست و سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە بۆیان دەرکەوتووە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لەسەر پێست دەمێنێتەوە.

پزیشکان دەڵێن گرنگی دەستشوشتنی بەردەوام لەوەدایە ڤایرۆسەکە لەنێودەبات و سەرەنجام مەترسیی تووشبوونمان کەمدەکاتەوە.
rudaw -
Top