له ئێران زیاتر له پێنج ههزار تووشبووى دیكهى كۆرۆنا دهستنیشان كران
ئەمڕۆ دووشەممە 19/10/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 312 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ههر له ئێران کۆی گشتیی ئەو کەسانەی بههۆى پهتاكهوه گیانیان لەدەست داوە، 31 ھەزار و 346 کەسە.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، پێنج ھەزار و 616 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 545 ھەزار و 286 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 438 ھەزار و 709 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
