سعودیه دوه‌م ژن بۆ پۆستێكی باڵا دیاریده‌كات
میدیای فه‌رمی سعودیه بڵاویكرده‌وه، به‌ر له‌دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، شازاده ریما بنت به‌نده‌ر ئالسعود وه‌ك باڵیۆزی ریاز له واشنتن ده‌ستبه‌كاربو، ئه‌مڕۆش ئه‌مال بنت یه‌حیا معلمی وه‌ك باڵیۆزی نوێی وڵاته‌كه‌ی له نه‌رویج سوێندی یاسایی خوارد.
ئه‌مه‌ل معهلمی خوشكی عه‌بدوڵا معهلمی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سعودیه له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه
میدیاكانی سعودیه تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه كه " ئه‌مه‌ل معهلمی خوشكی عه‌بدوڵا معهلمی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سعودیه له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه، هه‌روه‌ها پێشتر پۆستی له‌بواری په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌شقكردندا وه‌رگرتوه، له به‌رگریكردنی مافه‌كانی ژنان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی سعودیه رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوه.
باسنيوز
