یۆنان بە دروستکردنی بەربەستێک سنورەکانی تونتردەکاتەوە

 یۆنان بە دروستکردنی بەربەستێک سنورەکانی تونتردەکاتەوە
خەندان-

دەزگای لوتکە بۆ کاورباری پەنابەران رایگەیاند، یۆنان رۆژ بە رۆژ سنورەکانی توند و تۆڵتردەکاتەوە و لە کۆتا هەنگاویدا دەستی کردوە بە دروستکردنی بەربەستێکی گەورە لە نێوان خۆی و تورکیادا.

دەزگای لوتکە بۆ کاورباری پەنابەران، حکومەتی یۆنان رۆژ بە رۆژ سنورەکانی توند و تۆڵتردەکاتەوە و لە کۆتا هەنگاویدا دەستی کردوە بە دروستکردنی بەربەستێکی گەورە لە نێوان خۆی و تورکیادا، بەم هەنگاوەش دەیەوێت ئەو پەیامە بگەیەنێت کە ئەوان بە توندی سنورەکانی خۆیان دەپارێزن.

ئەم بەربەستە نوێیە سودی زۆری هەیە جگە لە پاراستنی سنورەکان، دەتوانێت ڕێگربێت لە لافاوی بەهێز

هاوکات حکومەتی یۆنان جەختی لەوە کردەوە، ئەم بەربەستە نوێیە سودی زۆری هەیە جگە لە پاراستنی سنورەکان، دەتوانێت ڕێگربێت لە لافاوی بەهێز، لەبەر ئەوەی بەربەستەکە لە ئاسنی بەهێز پێکدێت کە بەرزییەکەی پێنج مەتر دەبێت و جگە لەوەش بەربەستەکە بە پۆڵا بەهێزتر دەکرێت بە بەرزی 4.3 مەتر.

حکومەت لە ئێستاوە دەستی کردوە بە گواستنەوەی پەنابەرەکان و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاش بڕیاریان داوە کە ژمارەیەکی دیاریکراو لە کۆچبەران و پەنابەرانی کەمپەکانی یۆنان بگرنە خۆیان

لەلایەکی دیکەشەوە حکومەتی یۆنان بڕیاریداوە، کە تا سەری ساڵ ژمارەی دانیشتوانی کەمپی کەرەتەپە کەم بکاتەوە بۆ پێنج هەزار کەس، حکومەت لە ئێستاوە دەستی کردوە بە گواستنەوەی پەنابەرەکان و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاش بڕیاریان داوە کە ژمارەیەکی دیاریکراو لە کۆچبەران و پەنابەرانی کەمپەکانی یۆنان بگرنە خۆیان، لە نێویاندا وڵاتی ئەڵمانیا بڕیاریداوە هەزار و 553 کۆچبەر بگرێتە خۆی کە تەنها 100 کەسیان لە کەمپەکانی دیکە وەردەگرێت ئەوانەی دیکە لە کەمپی کەرەتەپەوە دەگوازرێنەوە.

شایەنی باسە هەفتەی ڕابردوو ئەڵمانیا دەستی کرد بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ١٠١ کۆچبەر کە تەنها خێزان بوون لە کەمپی لێسڤۆسەوە گواسترانەوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا.





باسنيوز
Top