ژماری تووشبووانی کۆرۆنا لە 41 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 40 ملیۆن و 986 هەزار و 426 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 21-10-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، ئەرجەنتین، ئیسپانیا، کۆڵۆمبیا، فەرەنسا، پیرۆ، مەکسیک، بەریتانیا، باشووری ئەفریقیا، ئێران، چیلی، عێراق، ئیتاڵیا، بەنگلادیش، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، فلیپین، تورکیا، سعودیە، پاکستان، ئۆکرانیا، ئیسرائیل، هۆڵەندا، بەلجیکا، کەنەدا، چیک، پۆڵەندا، رۆمانیا، مەغریبی عەرەبی، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، نیپاڵ، قەتەر، پەنەما، دۆمەنیکا، کوێت، ئیمارات، عومان، کازاخستان، سوید، میسر، پورتوگال، گواتیمالا، کۆستەریکا، یابان، ئەسیوپیا، هیندۆڕاس، بیلاڕووس، ڤەنزوێلا، سویسرا و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 30 ملیۆن و 294 هەزار و 525 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 129 هەزار و 898 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
